کۆمپانیایەکی جوانکاری خانمان داخرا

بەرهەمی جوانكاری بێ به‌روار لە کۆمپانیاکەدا هەبووە

داخستنی کۆمپانیایەکی جوانکاری لە سلێمانی
داخستنی کۆمپانیایەکی جوانکاری لە سلێمانی

K24 - هەولێر:

بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی کارکردن و بوونی بەرهەمی جوانکاری بێ بەروار کۆمپانیایەکی جوانکاری لە سلێمانی داخرا.

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج ورێنماییەکانی کارکردن و نەبونی مۆڵەتی كاركردن و بونی بەرهەمی جوانكاری بێ به‌روار، كۆمپانیای سه‌روین بۆ جوانكاری خانمان له‌ گه‌ڕه‌كی شه‌كره‌كه‌ دادەخرێت.

كۆمپانیاکە بە فەرمانی قائیمقامیەت داخرا و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.