یونامی: پێویسته توركیا رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت
"ناكۆكییه‌كان له رێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكه‌ن"

K24- هه‌ولێر:
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته توركیا رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامی)ـدا هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ی له پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆردوومانكرد و قوربانی مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه، داواكارین ئه‌نقه‌ره رێز له سه‌روه‌ری عێراق و خاكه‌كه‌ی بگرێت.
یونامی راشیگه‌یاند، له‌كاتی هه‌ر هێرشێكدا پێویسته دانیشتوانی مه‌ده‌نی بپارێزرێن، ناكۆكییه‌كان له رێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكرێن.
دوێنێ شه‌و دژه‌تیرۆری كوردستاندا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتووه، "فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند پێگەیەکی چەکدارانی پەکەکەیان لە چیای قەرەچووغ و شنگال بۆردومان كرد و کوژراو و برینداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه".
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا شەش پێگەی چەکدارانی پەکەکەیان لە چیای قەڕەچووغ بۆردومان کرد.
هاوکات دوو پێگەی دیکەی ئەو چەکدارانەیان لە سنووری سحێلا لە ناو خاکی سووریا (ملا درێژ) و دوو پێگەی دیکەشیان لە چیای شنگال و بارای هاوسنوور لەگەڵ سووریا بۆردومان کردووە.