بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆنگره‌ی 12 له هه‌ولێر ده‌به‌ستێت
639 كه‌س به‌شداری له كۆنگره‌ی 12ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
بزوتنەوەی ئیسلامی رایگه‌یاند، ئەمڕۆ شەممە (5ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) لە شاری ھەولێر كۆنگرەی 12 دەبەستێت، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كۆنگره‌كه ماوەی یەك رۆژ بەردەوام دەبێت، بۆ پۆستی رابەری بزووتنه‌وه‌كه‌ش "كامیل حاجی عەلی" كاندیدی ئەو پۆستەیە.
پەیامنێری كوردستان24 رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ لە ھۆڵی شەھید سەعد عەبدوڵڵا، بزوتنەوەی ئیسلامی كۆنگرەی 12 دەبەستێت، بۆ پۆستی رابەری گشتی، گوتیشی "كامیل حاجی عەلی" خۆی بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووە، بەپێ پەیڕەوی ناوخۆ، دەبێت دەنگی زۆرینەی ئەندامانی كۆنگرە بەدەستبھێنێت، ئینجا دەبێتە ڕابەر.
لەبارەی ئەندامانی كۆنگرە، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، 639 كەس ئەندامی كۆنگرەی 12 ده‌بن، كە 125 ئەندامی ئافرەتن و 16 كەس بۆ بەرپرسی مەڵبەندەكان خۆیان كاندید كردوە، بۆ ئەنجوومەنی شورا 36 كەس خۆی كاندید كردوە.
بزوتنەوەی ئیسلامی لە ساڵی 1978 دامەزراوە، تا ئێستا 11 كۆنگرەی بەستووە.