سات بە ساتی دیمەنی رزگارکردنی رەیان ببینە
دیمەنی رزگارکردنی رەیان بە راستەوخۆ پەخش دەکرێت
K24 - هەولێر:
زیاتر له سێ رۆژه تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی مه‌غریب، سه‌رقاڵی كاركردنن بۆ رزگاركردنی ژیانی منداڵێك، كه كه‌وتووه‌ته بیرێكه‌وه و جیهان به گشتیی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه به تایبه‌تی ده‌ستیان له‌سه‌ر دڵیانه و چاوه‌ڕوانی رزگاركردنی منداڵه‌كه‌ن.
تیمه‌كان خه‌ریكی لێدانی تونێلێكن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ناو بیره‌كه و ره‌یانی پێنج ساڵ رزگار بكه‌ن.
ره‌یان، ته‌مه‌نی ته‌نیا پێنج ساڵه و شه‌وی سێشه‌ممه كه‌وتووه‌ته ناو ئه‌و بیره وشكه‌وه، له قوڵی 32 مه‌تر گیر بووه، له كاتێكدا بیره‌كه 60 مه‌تر قووڵه، ئه‌و بیره كه‌وتووه‌ته ناوچه‌ی "باب برد" له شاری "شفشاون"ی باكووری مه‌غریب.
H.H