بە تکتێکی یانسیب 148 ملیۆن دۆلاری بردەوە

بە تکتێک بووە ملیۆنێر

یانسیبی EuroMillions
یانسیبی EuroMillions

K24 - هەولێر:

هەڵگرێکی تکتی یانسیبی "EuroMillions" لە بەریتانیا هەر 7 ژمارەکەی یەکسانی ژمارەی براوە بوون و 148 ملیۆن و 780 هەزار دۆلاری بردەوە.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "BBC"، کڕیارێکی تکتی یانسیبی "EuroMillions" لە بەریتانیا کە ژمارەکانی سەر تکتەکەی بریتی بوون لە (3, 25, 38, 43, 49) و دوو ژمارەی کۆتایی کە کردیە براوە 7 و 3 بوون، بووە خاوەنی 109.9 ملیۆن پاوەند کە دەکاتە 148 ملیۆن و 780 هەزار دۆلار، بەڵام ناسنامەی براوەکە ئاشکرا نەکراوە.  

سەرەڕای زۆری پارەکەی بەڵام ئەو بڕە هێشتا لە ریزبەندی پێنج گەورەترین خەڵاتی یانسیبدا نییە، بە جۆرێک لە ریزبەندییەکەدا گەورەترین خەڵات 230 ملیۆن و 142 هەزار و 430 دۆلار بووە و بچووکترینیان 165 ملیۆن و 161 هەزار دۆلار بووە.

 یانسیبی EuroMillions لە 7ـی شوباتی 2004 لە فەرەنسا بڵاوکرایەوە و دواتر 9 وڵاتێكی دیکەی ئەوروپای گرتەوە، هەفتانە دوو جار خەڵاتەکەی دەردەچێت، لە رۆژانی سێ شەممە و هەینی.