بە شێوەیەكی کاتی رێکارەکانی هەڵبژاردنی هۆشیار زێباری راگیرا
دادگای فیدراڵ هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
دادگای فیدراڵ بڕیاریدا، به شێوه‌یه‌كی كاتی رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق رابگرێت، تا ئه‌و كاته‌ی سكاڵاكان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی بڕیارێك کە ئه‌مڕۆ 6ی شوباتی 2022 له لایه‌ن دادگای باڵای فیدڕاڵییه‌وه ده‌رچووه، و واژۆی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگاكه‌ی له‌سه‌ره، هاتووه: دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق به زۆرینه‌ی دەنگ بڕیاریدا رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار به شێوه‌یه‌كی كاتی رابگرێت، تا ئه‌و كاته‌ی سكاڵاكان یه‌كلاده‌كرێنه‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی، بڕیارێكی كاتییه كه دادوه‌ر به گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان ده‌ریده‌كات، و زیان به خودی مافه‌كه ناگه‌یه‌نێت.
له 9ی مانگی رابردوو، په‌رله‌مانی عێراق ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژارد، و به گوێره‌ی ده‌ستووریش بێت پێویسته له 30 رۆژدا سه‌رۆك كۆمارێكی نوێ هه‌ڵبژێردرێت.