"زۆربەی کات هێزە باڵا دەستەکان شوێنەواری کوردی‌یان بۆخۆیان بردووە"
"فەرهەنگ و كولتووری كورد شێوێندراوه"
K24- هه‌ولێر:
گەڕاندنه‌وه‌ی هەر پارچەیه‌كی شوێنەوار بۆ مۆزەخانەکانی عێراق، گەڕانەوەی وێنەی راستەقینەی شارستانییەتی کۆنه لە ناوچەکەدا.
ئه‌میر عوسمان مه‌لوود، به‌ڕێوه‌به‌ری پێكه‌وه ژیانی ئایینه‌كان، له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، شارستانییەتی کۆنی سۆمەری، بابلی، ئەکەدی، ئاشووری، ساسانی و تا دەگاته شارستانییەتی ئیسلامی له ناوچەی مێزۆپۆتامیا، رۆژگارێک حوکمڕانییان کردووە.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف راشیگه‌یاند، بنه‌چه‌ی نەتەوەی کورد له‌م پێكهاتانهن، كه گەورەترین کەلەپووری مرۆڤایەتی و شارستانییەتیان پێكهێناوه، زۆربەی کات هێزە باڵادەستەکان شوێنەوار و فەرهەنگی دەوڵەمەندی کوردی‌یان له پاڵ عێراق بۆ خۆیان بردووە.
به‌ڕێوه‌به‌ری پێكه‌وه ژیانی ئایینه‌كان روونیكرده‌وه، هه‌ر چه‌نده نەتەوەی کورد تاوه‌کو ئەمڕۆ بەهەموو دیالێکت و شێوەزارەکانی ئاخاوتن، کولتووری خۆیان پاراستووە، زۆربەی کاتیش فەرهەنگ و كولتووری كورد شێوێندراوه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ده‌شڵێت: "هیندییە سوورەکانی ئەمه‌ریکا کاتێک زەویەکانیان داگیرکرا، بە داگیركاریان راگه‌یاند، ئێمە لێرە نارۆین، مردن و ژیانمان لەسەر ئەم خاکە دەبێت، ئەمه‌ریکا له ئێستادا پارێزگاری لە تایبەتمهندیەکانیان دەکات.
ئه‌میر عوسمان گوتیشی: ئەگەر بچینە مۆزەخانەکانی ئه‌مه‌ریكا بە هەزاران کەرەستە و پارچەی کۆنی شوێنەواری هیندییە سوورەکان دەبینرێن کە به‌شێكه لە کەلەپووری ئەوان.