خێزانی رەیان لەلایەن کەسێکی ناودارەوە دیاریەکی گرانبەهایان پێدەدرێت
دایک و باوکی رەیان دیاریەکی گرانبەهایان پێشکەش دەکرێت
K24 - هەولێر:
عەبدولرەزاق حەمدەڵا، یاریزانی مەغریبی یانەی ئەل-ئیتیحاد ناسراو بە عەبدۆ، خانوویەك بە تەواوی کەلوپەلەکانی ماڵەوە دەبەخشێتە خێزانی رەیانی تەمەن پێنج ساڵ کە لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی کەوتنە ناو بیرێکەوە گیانی لەدەستدا.
عەبدولرەزاق حەمدەڵا لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام، گوتی "بڕیارمدا بە ناوی خۆم و خێزانەکەم و بەناوی هەموو مەغریبیەکان و موسڵمانانەوە یارمەتی خێزانی رەیان بدەن و خۆشیەکی کەم بخەمە خێزانەکەیانەوە، خانوویەك بە تەواوی کەلوپەلەکانییەوە دەکەمە دیاری خێزانی رەیان و داوا لە خودا دەکەم لێمان قبوڵ بکات".
ره‌یان له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، كه‌وتووه‌ته ناو بیرێكی 60 مه‌تری و له قووڵایی 32 مه‌تر گیرساوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیره‌ی بیره‌كه زۆر ته‌سكه و له 30 سانتیمه‌تر زیاتر نییه، تیمه‌كان نه‌یانتوانی بچنه ناوی و رزگاری بكه‌ن، بۆیه ماوه‌ی 4 رۆژه به‌بێ وه‌ستان له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئامێری بڕین و هه‌ڵكه‌ندی زه‌وی و به پشتبه‌ستن به كه‌سانی شاره‌زا و زه‌ویناسان، له‌ژێره‌وه‌ی ئه‌و گرده‌ی بیره‌كه‌ی لێیه، هه‌وڵ بۆ رزگاركردنی ره‌یان ده‌ده‌ن.
سه‌ره‌تا میدیاكانی مه‌غریب رایانگه‌یاند، كه ره‌یان به زیندوویی له بیره‌كه ده‌رهێنراوه و تیمه‌كانی رزگاركردن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاركردنی ره‌یان سه‌ركه‌وتوو بوون، به‌ڵام دواتر حكومه‌تی ئه‌و وڵاته مردنی منداڵه‌كه‌ی به فه‌رمی راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بكات، ئاخۆ به‌ر له هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی له بیره‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه، یانیش دواتر، له‌كاتێكدا تیمه‌كانی چاودێری له رێگه‌ی به‌كارهێنانی كامێرای تایبه‌ت تا ساتی ده‌رهێنانیشی جه‌ختیان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له ژیان ده‌كرده‌وه.
View this post on Instagram
H.H