مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی رەیان دەستیپێکرد
مەراسیمی بەخاکسپاردنی رەیان بە پەخشی راستەوخۆ ببینە
K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ دوو شەممە (7ـی شوباتی 2022)، بە ئامادەبوونی دەیان هاووڵاتی، مەراسیمی بەخاکسپاردنی منداڵە کۆچکردووەکەی مەغریب دەستیپێکرد.
رەیانی 5 ساڵ نزیکەی 100 کاتژمێری لەناو بیرێکی 60 مەتریدا بەسەر برد و لەدوای پێنج رۆژ مانەوەی دەرهێنرا، ئەمڕۆ تەرمەکەی بەخاک دەسێردرێت.
سه‌ره‌تا میدیاكانی مه‌غریب رایانگه‌یاند، كه ره‌یان به زیندوویی له بیره‌كه ده‌رهێنراوه و تیمه‌كانی رزگاركردن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاركردنی ره‌یان سه‌ركه‌وتوو بوون، به‌ڵام دواتر حكومه‌تی ئه‌و وڵاته مردنی منداڵه‌كه‌ی به فه‌رمی راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بكات، ئاخۆ به‌ر له هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی له بیره‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه، یانیش دواتر، له‌كاتێكدا تیمه‌كانی چاودێری له رێگه‌ی به‌كارهێنانی كامێرای تایبه‌ت تا ساتی ده‌رهێنانیشی جه‌ختیان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له ژیان ده‌كرده‌وه.
ره‌یان له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، كه‌وتووه‌ته ناو بیرێكی 60 مه‌تری و له قووڵایی 32 مه‌تر گیرساوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیره‌ی بیره‌كه زۆر ته‌سكه و له 30 سانتیمه‌تر زیاتر نییه، تیمه‌كان نه‌یانتوانی بچنه ناوی و رزگاری بكه‌ن، بۆیه ماوه‌ی 4 رۆژه به‌بێ وه‌ستان له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئامێری بڕین و هه‌ڵكه‌ندی زه‌وی و به پشتبه‌ستن به كه‌سانی شاره‌زا و زه‌ویناسان، له‌ژێره‌وه‌ی ئه‌و گرده‌ی بیره‌كه‌ی لێیه، هه‌وڵ بۆ رزگاركردنی ره‌یان ده‌ده‌ن.
H.H