داعش له كه‌مپی هۆل هێرشی كرد
په‌لاماری پاسه‌وانه‌كانی كه‌مپه‌كه‌یان دا.. ئاگر له به‌شێكی كه‌مپه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه و كوژراو و برینداریش هه‌ن

K24- هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، به‌ر له كه‌مێك داعش هێرشی كرده سه‌ر كه‌مپی هۆل له پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان.
روانگه‌ی ناوبراو رایگه‌یاند، دوای هه‌وڵی چه‌كدارانی داعش بۆ رفاندنی دوو له پاسه‌وانانی كه‌مپه‌كه، رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوانیان روویدا و له ئه‌نجامدا منداڵێك كوژرا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش له ئه‌ندامانی خێزانه داعشه‌كان برینداربوون.
هه‌روه‌ها گوتی: ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی خێزانه‌كانی داعش له‌ناو كه‌مپی هۆل هه‌وڵیاندا دوو پاسه‌وانی به‌شی كۆچبه‌ران به‌دیل بگرن، به‌ڵام له‌لایه‌ن پاسه‌وانانه‌وه ته‌قه‌یان لێكرا و له ئه‌نجامدا منداڵێكی 10 ساڵان كوژرا و 6 كه‌سی دیكه‌ش له خێزانه داعشه‌كانی ناو كه‌مپه‌كه بریندار بوون، كه وه‌ك جه‌ختی كرده‌وه، برینی ژماره‌یه‌كیان سه‌خته.
روانگهگه بڵاویشیكرده‌وه، له‌و رووداوه‌دا ئاگر له چه‌ند چادرێك به‌ربووه.
ماوه‌یه‌كه تاوانی كوشتن له‌ناو كه‌مپی هۆل رووی له زیادبوون كردووه و به‌گوێره‌ی ئامارێكی روانگه‌ی سووری، ته‌نها له مانگی رابردوو 4 تاوانی كوشتن له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی خێزانه داعشه‌كانی ناو كه‌مپه‌كه ئه‌نجامدراون، كه له دوو په‌نابه‌ری عێراقی و ئاواره‌یه‌كی سووری و ئه‌ندامێكی فریاگوزاریی خاڵێكی خزمه‌تگوزاری كه‌مپه‌كه پێكهاتبوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو، له ماوه‌ی ساڵی 2021 84 تاوانی كوشتن له‌و كه‌مپه ئه‌نجامدرابوون، تێیدا 89 كه‌س كوژراون، له‌وانه‌ش دووانیان ئه‌ندامی ئاسایش، 67ـیان په‌نابه‌ری عێراقی له‌ناویان 3 منداڵ و 19 ئافره‌ت، 20 كه‌س هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سووری، له ناویان دوو منداڵ و 6 ئافره‌ت و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سووری له كه‌مپه‌كه بوون.
له 20ی مانگی رابردووش چه‌كدارانی داعش له رێگه‌ی دوو ته‌قینه‌وه هێرشی سه‌ر گرتووخانه‌ی غوێرانیان له پارێزگای حه‌سه‌كه كرد و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوا و چه‌كدارانی داعش له‌ناو ئه‌و گرتووخانه‌یه و ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وام بوو و به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌دان چه‌كداری داعش له گرتووخانه‌كه رایانكرد، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانیش زیاتر له 300 كه‌س له چه‌كدارانی داعش و ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ئاسایش و هاووڵاتیی مه‌ده‌نی كوژران.

هه‌ر به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی سه‌ر گرتووخانه‌ی غوێران، سه‌دان خێزان له گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ری گرتووخانه‌كه ئاواره بوون و شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك درێژه‌یان كێشا و به‌شێك له چه‌كدارانی داعش كه چووبوونه ناو گه‌ڕه‌كه‌كان، هه‌وڵیان ده‌دا هاووڵاتییان وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاربهێنن، له‌كاتێكدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش‌یش له ئاسمانه‌وه هاوكاری هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیان ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.

دواتر هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی حه‌سه‌كه به گشتی و گرتووخانه‌ی غوێران به‌تایبه‌ت بڵاوكرده‌وه و دووپاتیكرده‌وه، چه‌ندین هێرشیان بۆ سه‌ر داعش ئه‌نجامداوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، داعش له‌ناو گرتووخانه‌ی غوێران ده‌یان كه‌سی گوللـه‌باران كردووه.

وێڕای بوونی 2 هه‌زار و 500 پاسه‌وان له زیندانه‌كه، به‌ڵام له ماوه‌ی كه‌متر له 12 كاتژمێردا، گه‌وره‌ترین گرتووخانه، كه چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعشی تێیدا زیندانی كرابوون و له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بوو، كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر زۆرترین و پێشكه‌وتووترین چه‌كی هه‌سه‌ده‌دا گرت.

H.B