شاژنه ئه‌لیزابێس یادی یۆبیلی پلاتینی ده‌كاته‌وه
جێگره‌وه‌ی خۆی دیاریكرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و ژنه‌ی بووه‌ته سیمبوڵی مێژووی نزیكه‌ی یه‌ك سه‌ده‌ی شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا و له 25 ساڵییه‌وه بووه‌ته شاژنی وڵات، یادی حه‌فتا ساڵه‌ی دانیشتنی له‌سه‌ر كورسی پادشای شانشینی به‌ریتانیا كرده‌وه. كه به یۆبیلی پلاتینی ده‌ناسرێت و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له مێژووی به‌ریتانیادا پادشایه‌ك 70 ساڵ له‌سه‌ر كورسی بمێنێته‌وه.
ئاهه‌نگ و مه‌راسیمی پلاتینی شاژنه ئه‌لیزابێسی دووه‌م، ئه‌مساڵ جیاواز بوو له ساڵانی رابردووی، چونكه جێنشینی بۆ وه‌رگرتنی كورسییه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرد.
مه‌راسییمه‌كه له به‌ریتانیا زۆر به شكۆ و رێزه‌وه ساڵانه یاد ده‌كرێته‌وه، له یادی ئه‌و رۆژه‌ی شاژنه ئه‌لیزابێس له‌سه‌ر كورسی دانیشت له 1952دا، به‌ریتانییه‌كان هه‌موو ساڵێك ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.
ئه‌مساڵ، شاژنه ئه‌لیزابێس، به بێ هاوسه‌ره‌كه‌ی، میر فیلیپ یاده‌كه‌ی ده‌كاته‌وه، فیلیپ نیسانی پار ساڵ له ته‌مه‌نی 99 ساڵییدا كۆچی دواییكرد.
كۆشكی پادشایی شانشینی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شاژنه ئه‌لیزابێس، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له ساندرینگهامی خۆرهه‌ڵاتی ئینگلته‌را به هێمنی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
شاژنه ئه‌لیزابێس، له رۆژی كۆچی دوایی پادشا جۆرجی شه‌شه‌م له 6ی شوباتی 1952ه‌وه له جێی باوكی له‌سه‌ر ته‌ختی پادشایی دانیشتووه و تا ئێستا چاوی به 13 سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه و له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی 70 ساڵی رابردووی به‌ریتانیا و جیهان ژیاوه.
به‌ر له‌وه‌ی پێ بنێته حه‌فتاهه‌مین ساڵی حوكمڕانییه‌وه، شه‌ممه‌ی رابردوو، شاژنه ئه‌لیزابێسی ته‌مه‌ن 95 ساڵ ده‌ركه‌وت، كه كێكی ئاهه‌نگێكی ده‌بڕی و تیپێكی میوزیك، ئاوازی پیرۆزباییان بۆ ده‌ژه‌نی. مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردووش، شه‌وێكی له نه‌خۆشخانه به‌سه‌ر بردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینیی تایبه‌تی بۆ بكرێت.
یه‌كێك له میوانه‌كانی ئاهه‌نگی رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌لیزابێس، ئه‌نگێلا وود بوو، ئه‌و ژنه‌ی له 1953دا له ئاهه‌نگی بوون به شاژنیدا، مریشكی بۆ لێنابوو.
جیاواز له ئاهه‌نگه‌كانی دیكه‌ی، بۆ یادی پلاتینی، شاژنه ئه‌لیزابێس، جێگره‌وه‌ی ته‌ختی پادشایی دیار كرد و له نامه‌یه‌كدا نووسیویه‌تی: هیوایه‌كی راستگۆیانه‌م هه‌یه، كه كامێلای هاوسه‌ری شا كوین كونسۆرت، كاتێك چارلزی كوڕی دوای كۆچیی دوایی ته‌خت ده‌گرێته ده‌ست ببێته شاژنی به‌ریتانیا.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێلی به‌ریتانی هه‌واڵه‌كه‌ی به ناونیشانی "كامێلا ده‌بێته شاژن" بڵاوكردووه‌ته‌وه.
كامێلای ته‌مه‌ن 74 ساڵ، جێی باسوخواسی به‌ریتانییه‌كانه، به‌و پێیه‌ی دوای كۆچی دوایی شازاده دیانا له 1997دا، كامێلا له 2005دا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ میر چارلز كردووه. هه‌ندێك له راوێژكاره‌كانی كۆشكی شاهانه‌ش ده‌ڵێن، ئه‌و كاته‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه كرا، كامێلا بیری له شاژنی وڵات نه‌كردبوویه‌وه، ته‌نیا ده‌یویست نازناوی شازاده‌ی وڵات به‌ده‌ست بهێنێت.