دۆنگا: جگه له مردن له هیچ شتێكی دیكه نا‌ترسێم
دوای ماڵئاواییكردنی هه‌ڵبژارده‌ی برازیل له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی كۆپا ئامێریكای 2016، كارلۆس دۆنگا، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی برازیل ره‌خنه‌یه‌كی توندی له ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ش گرت و راشیگه‌یاند كه ترسی له دوور خستنه‌وه‌ی نییه، ده‌شڵێت: جگه له مردن له هیچ شتێكی دیكه نا‌ترسێم.
كارلۆس دۆنگا، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی برازیل ده‌ڵێت: من نازانم بۆ یارییه‌كه بۆ ماوه‌ی 4 خولهك وه‌ستا و دواتر بریاری هه‌ژماركردنی گۆڵێكی نادروستیان له دژی ئێمه‌دا.
دۆنگا، گوتیشی: كاتێك ده‌بیته راهێنه‌ر ده‌بێت بیر له ره‌خنه و فشاره‌كانیش بكه‌یته‌وه، من وه‌ك خۆم گرینگی به فشاری راگه‌یاندنه‌كان ناده‌م و له دوورخستنهوهشم نا‌ترسێم، ته‌نیا له مردن ده‌ترسێم.
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی برازیل له دوای ساڵی 1987ـه‌وه یه‌كه‌مینجاره له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ماڵئاوایی ده‌كات.