دەنگۆی ئەوە هەیە "باخی گشتی بکرێتە پرۆژەی بازرگانی"

قائیمقامیەت و شارەوانیش روونکردنەوە دەدەن

باخی گشتی سلێمانی
باخی گشتی سلێمانی

K24 - هەولێر:

ماوەی چەند رۆژێکە لە شاری سلێمانی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە باخی گشتی دەکرێتە پرۆژەی بازرگانی و سەرۆکایەتی شارەوانی و قائیمقامیەتی سلێمانیش روونکردنەوەیان لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەتوندی دەنگۆی کردنی باخی گشتی سلێمانی بە پڕۆژەی بازرگانی رەتی دەکەنەوە و ھەموو لایەک دڵنیادەکەنەوە بەھیچ شێوەیەک ھیچ ھەوڵێک لەم رووە لە ئارادا نییە و رێگەش بەوەنادرێت ئەم شوێنە گرنگ و مێژوویەی شار بکرێتە ئامانج یان زیانی پێ بگەیەندێت، بەنیگەرانیشەوە لە ھەموو ئەو دەنگۆیانە دەڕوانن.

لەلایەکی دیکەوە، سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی ھە‌موو ئە‌و دە‌نگۆیانە‌ی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن ‌باخی گشتی بكریتە‌ پرۆژە‌ی بازرگانی.

سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی راشیگەیاند، لە‌ھە‌ندێك  سۆشیال میدیادا،  دە‌نگۆی كردنی باخی گشتی بە‌ پرۆژە‌ی  بازرگانی بڵاو بووەتەوە، كە ‌ئە‌مە‌ دوورە‌ لە‌راستیە‌وە‌، ‌ھیچ پرۆژە‌یكی وا پێشكە‌ش بە‌سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی نە‌كراوە‌.