سلێمانی.. هەرزان بازاڕێك بەهۆی گرانیەوە داخرا

"نرخەکانی جیاواز بووە"

هەرزان بازاڕێک لە سلێمانی داخرا
هەرزان بازاڕێک لە سلێمانی داخرا

K24 - هەولێر:

بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و جیاوازی لە نرخەکان، هەرزان بازاڕێك لە شاری سلێمانی لەلایەن قائیمقامیەتەوە داخرا.

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەرزان بازاڕی نەوای یەک دادەخات.

لە راگەیەندراوەکەشدا ئاماژە بەوە دراوە، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانی، پێویستە ئەو نرخەی لەسەر شمەکەکان دیاریکراوە هەمان ئەو نرخەبێت کەلە کڕیارەکانی وەردەگرن، بەڵام هەرزان بازاڕی نەوا نرخەکانی جیاواز بوە و ئەمەش فێڵی بازرگانییە کە لەهاوڵاتیان کراوە.

بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەرزان بازاڕی نەوا داخرا و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.