كارگه‌یەکی ئاو لە هەرێمی کوردستان داخرا
"پێكهاته‌ی ئاوه‌كه ته‌ندروست نییه و به‌شێكیان قه‌وزه‌ی كردووه"
K24 - هەولێر:
کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئاو لە پارێزگای سلێمانی بەهۆی به‌هۆی نه‌شیاوی ئاوەکەی بۆ خواردنه‌وه، داخرا.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی ئه‌نجامنه‌دانی پشكنینی پێشوه‌خته بۆ ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یخاته بازاڕه‌وه و نه‌گونجاوی پێكهاته‌ی ئاوه‌كه بۆ خواردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌ی ئاوی كانزایی (تنۆك)ـی له بازیان داخست.
بە گوێرەی راپۆرتی لیژنه‌ی كارگه و كۆگاكانی ئاو، له‌و كارگه‌یه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كارمه‌ندی پسپۆڕی تایبه‌ت به پشكنین نه‌بووه، هیچ ئامێرێكی پشكنینی پێشوه‌خته‌ی نه‌بووه و به‌بێ پشكنین ئاوه له‌ده‌به‌نراوه‌كه‌ی خستووه‌ته بازاڕه‌وه، كه ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان و رێنماییه‌كانی كاركردنی كارگه‌كانی ئاوه.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای وه‌رگرتنی نموونه‌ی ئاوه‌كه ده‌ركه‌وتووه كه پێكهاته‌ی ئاوه‌كه ته‌ندروست نییه و به‌شێكیان قه‌وزه‌ی كردووه، هه‌ربۆیه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كارگه‌كه داخراو رێكاری یاسای له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گیرێته به‌ر.