حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگانه و كرێی سه‌عاتی كرێكارانی دیاریكرد
"ئه‌م فه‌رمانه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت"

کوردستان
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
كرێی مانگانه
وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
كرێكارانی ناوخۆ
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی مووچه‌ی مانگانه و كرێی سه‌عاتی كاركردنی كرێكارانی ئاسایی دیاریكرد.
به گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه به واژووی كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار له رۆژی (7ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022) ده‌رچووه، تێیدا هاتووه، پاڵپشت به نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاردرا به:
یه‌كه‌م: جێگیركردنی مووچه‌ی مانگانه‌ی كرێكاری ئاسایی به 35000 هه‌زار دینار.
دووه‌م: دیاریكردنی 2500 دینار بۆ هه‌ر كاتژمێرێك، بۆ ئه‌و كرێكارانه‌ی به كاتژمێر كار ده‌كه‌ن.
سێیه‌م: ئه‌م فه‌رمانه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
