هانده‌رێكی ئێرله‌ندای باكوور گیانی له‌ده‌ستدا

هاندەرێکی ئێرلەندای باکوور بەهۆی کەوتنی لە یەکێک لە کەنارەکانی دەریای شاری نیس گیانی لە دەست دا.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پۆلیسی فڕەنسا رایگەیاند، هاندەرێکی ئێرلەندای باکوور کە تەمەنی ٢٤ ساڵ بووە و ناوی دارێن رۆدگێرسە، بەهۆی کەوتنی لە کەنار دەریاکانی نیس و بەربوونەوەی لە بەرزی ٨ مەتر، کۆچی دوایی کرد.

یاریزانانی ئێرلەندای باکوور لە هەژمارەکانی خۆیان لە تویتەر دڵتەنگی خۆیان بە گیان لەدەست دانی ئەو هاندەرە دەربڕیوە، کە دوێنێ هەڵبژاردەکەیان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە پۆلەندا دۆڕا.

لە ئێستادا لە فڕەنسا بەهۆی شەڕ و ئاژاوەی هاندەران دۆخی هاندەران خراپە، بەڵام بە گوتەی پۆلیسی فڕەنسا ئەم رووداوەی هاندەرەکەی ئێرلەندای باکوور هیچ پەیوەندی بە شەڕ و ئاژاوە نەبووە.