ژنێكی ئه‌مه‌ریكی به چه‌قۆ كچه سێ ساڵانەکەی ده‌كوژێت و ده‌ڵێت: به فه‌رمانی سپۆنج بۆب كوشتم
دوای دوو رۆژ لە ساڵیادی لەدایکبوونی کچەکەی، بە چەقۆ کوشتی
K24 - هه‌ولێر:
ژنێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی جه‌ستن جۆنسن (22 ساڵ)، كچه بچووكه سێ ساڵاناکەی داوه‌ته به‌ر چه‌قۆ و كوشتوویه‌تی، دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی منداڵه‌كه، ئه‌و دایكه ده‌ستگیركراوه و له به‌رده‌م پۆلیسیش گوتوویه‌تی: سپۆنج بۆب پێی گوتم بیكوژه!
وێبسایتی "نیویۆرك پۆست"ـی ئه‌مه‌ریكی ورده‌كاری تاوانه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس ده‌ركه‌وتووه، دایكه‌كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له ژێر كاریگه‌ریی مادده هۆشبه‌ره‌كان و بێخه‌ویدا بووه و له‌ژێر ئه‌و كاریگه‌رییانەدا تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
ئه‌و دایكه كچه سێ ساڵانەکەی به چه‌قۆ كوشتووه، دواتریش ته‌رمه‌كه‌ی خستووه‌ته ناو سەبەتەی زبڵ و شاردوویه‌تییه‌وه، له‌كاتێكدا ته‌نیا دوو رۆژ به‌سه‌ر سێیه‌م ساڵیادی له دایكبوونی كچه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه.
رووداوه‌كه له ویلایه‌تی میشیگانی ئه‌مه‌ریكا روویداوه و پۆلیس له‌و باره‌یه‌وه ورده‌كاری لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دایكه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ئه‌و ژنه ده‌ڵێت: "من به ته‌واوی ئه‌و رۆژه‌م به بیر نایه‌ته‌وه كه چی روویداوه و چی بووه."
له پشكنینه پزیشكییه‌كانیش كه بۆ ژنه‌كه كراوه ده‌ركه‌وتووه، هەلوەسەی کردووە و لەژێر كاریگه‌ریی مادده هۆشبه‌ره‌كاندا بووه.
رایان ئێبه‌رلین، كه لێكۆڵه‌ری تایبه‌تی رووداوه‌كه‌یه باسی گوته‌كانی ئه‌و ژنه ده‌كات، كه له لێكۆڵینه‌وه‌دا پێیگوتوون، گوایه به فه‌رمانی سپۆنج بۆب ئه‌و كاره‌ی كردووه‌ته‌وه.
ژنه‌كه له دانپێدانانه‌كه‌دا گوتوویه‌تی: "سپۆنج بۆب هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردم و پێی‌گوتم ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌ی خۆت نه‌كوژی، تۆ ده‌تكوژین".
جه‌ستن جۆنسن بە لێكۆڵه‌ری تایبه‌تی رووداوه‌كەی گووتوە لە رۆژی ئەنجامدانی تاوانەکە ماڵی دایکی بەجێهێشتووە و لە گۆڕستانێکدا بێ هۆش بووە، دواتر گەڕاوەتەوە ماڵێ دایکی و پێش ئەوەی کچەکەی بکوژێت هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
برایەکی (جه‌ستن جۆنسن) کە تەمەنی 17 ساڵە، لە دادگا ساتی دۆزینەوەی تەرمی خوشکەزاکەی گێڕایەوە و گوتی "لە سەبەتەی خۆڵەکەوە قاچێکم بینی، رامکرد و برا گەورەکەمم بانگ کرد، ئەو بڕوای پێنەکردم وایزانی گاڵتە دەکەم." دواترپۆلیسیان لێ ئاگادار کردۆتەوە.
جەستن جۆنسۆن تاوانبارکرا بە تاوانی کوشتن و ئازاردانی پلە-یەکی منداڵ، بەڵام دادوەر کریستۆفەر مارتن لەسەر داوای داواکاری گشتی کەیسەکەی بردە دادگای پێداچوونەوە و رۆژی 28ـی ئەم مانگە دانیشتنی دادگاییەکەی بەڕێوەدەچێت.