گەورەترین دزی لە مێژووی دیجیتاڵدا

دزیەکە لەلایەن ژن و مێردێکەوە کراوە

بیتکۆین
بیتکۆین

K24 - هەولێر:

وەزارەتی دادی ئەمەریکا رایگەیاند، بە بەهای زیاتر لە 3.6 بلیۆن دۆلار لە دراوی دیجیتاڵی "بیتکۆین" دەستی بەسەرداگیرا کە ساڵی 2016 لە پێگەیەکی ئاڵوگۆری دراوی دیجیتاڵی دزرا بوو.

بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "فاینانشاڵ تایمز"، ئیلیا لیشتنشتاین (34 ساڵ) و هاوسەرەکەی هیسەر مۆرگان (31 ساڵ) لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمەریکاوە بە تۆمەتی دزینی بیتکۆین لە پێگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراوی دیجیتاڵی دەستگیر کراون و بڕیارە دواتر کەیسەکەیان لە دادگای فیدراڵی بەڕێوەبچێت.

لیزا مۆناکۆ، جێگری داواکاری گشتی لە لێدوانێکدا باسی لەوە کرد کە نوێنەرایەتی گەورەترین دەستبەسەرداگرتنی دارایی وەزارەتەکە دەکات.

ئەو دوو هاوسەرە بڕی 119 هەزار و 754 بیتکۆینیان سپیکردۆتەوە، کە بیتکۆینەکان لە هاککردنی پێگەی "Bitfinex" لە ساڵی 2016 دزراون و کراونەتە سەر هەژماری تایبەتی خۆیان، لەو هاککردنەدا بە بەهای 4.5 بلیۆن دۆلار بیتکۆین دزران.

بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێن توانیویانە دەستەبەسەر 94 هەزار بیتکۆیندا بگرن کە بەهاکەیان زیاتر لە 3.6 ملیار دۆلارە.

بیتکۆین
بیتکۆین

H.H