به وێنه...پیكێ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای سه‌رخست
ماتادۆره‌كان به بردنه‌وه پێشوازیان له یۆرۆی 2016 كرد
كه‌مێك پێش ئێستا، له یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا، هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیسپانیا به گۆڵێكی بێ‌وڵام سه‌ركه‌وتنی له دژی هه‌ڵبژارده‌ی چیك تۆمار كرد.
له یاریگه‌ی تۆڵۆز له فره‌نسا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و كۆماری چیك به یه‌كگه‌یشتن، یارییه‌كه نزیك بوو له‌وه‌ی به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی بێت، به‌ڵام جیرارد پیكێ له خوله‌كی 87 به لێدانی سه‌ر به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و هه‌ڵبژارده‌ی ماتادۆره‌كانی كرده خاوه‌نی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتن.
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی كرواتیا، توركیا و چیك یاریی ده‌كات، رۆژی هه‌ینی داهاتووش ماتادۆره‌كان دووه‌مین یاریی خۆیان له یۆرۆ به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی توركیا ده‌كه‌ن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)