بانک ئۆف ئەمەریکا: بیتکۆین وەک زێڕ ئامرازێک نییە بۆ پاراستنی سەرمایە

"ئەو پەیوەندییەی لە نێوان بیتکۆین و زێڕ لە ساڵی 2020ـەوە هەبوو کۆتایی هاتووە"

K24 - هەولێر

بانکی ئۆف ئەمەریکا رایگەیاند، پێویستە وەبەرهێنەران وەک ئامرازێکی سەرمایەی هاوشێوەی زێڕ مامەڵە لەگەڵ بیتکۆین نەکەن، هەروەک چۆن لە سەرەتای قەیرانی پەتای کۆرۆنا وەک جێگرەوەی زێڕ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرد.

شارەزایانی بانکی وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە نوێترین توێژینەوەیان بڵاویانکردووەتەوە، کە ئەو پەیوەندییەی لە نێوان بیتکۆین و زێڕ لە ساڵی 2020ـەوە هەبوو کۆتایی هاتووە.

ئەو بانکە ئاماژەی بەوەداوە، کە پەیوەندی نێوان بیتکۆین و هەریەکە لە پێنوێنەکانی ئێس ئاند پی 500 و ناسداک 100 بە شێوەیەکی بەرچاو لە مانگی تەمموزەوە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوو گەیشتووەتە ترۆپکی.

ئەو بانکە روونیکردووەتەوە، پەیوەندی نێوان دراوە ئەلیکترۆنییەکان و پێنوێ پشکەکانی ئەمەریکا دەرخەری ئەو راستییەیە کە دراوەکا وەک ئامرازێکی قازانج بەخش مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت نەک وەک ئامرازێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵاوسان.

Fly Erbil Advertisment