مۆرینهۆ زۆرترین خواستی بۆ كڕینی ڤیراتی هه‌یه
مۆرینهۆ بۆ رازیكردنی ڤیراتی، زڵ‌اتان به‌كار ده‌هێنێت
به‌پێی هه‌واڵی ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، له ئێستادا خۆزێ مۆرینهۆ، راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد زۆرترین سه‌رنجی خستۆته سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ماركۆ ڤیراتی یاریزانی ئیتاڵی یانه‌ی پاریس سانجێرمان، باس له‌وه‌یش ده‌كرێت مۆرینهۆ بۆ رازیكردنی ماركۆ ڤیراتی، زڵ‌اتان به‌كار ده‌هێنێت كه پێشتر به یه‌كه‌وه یارییان كردووه.
به‌پێی هه‌واڵی سكای نیوز، مۆرینهۆ له ئێستادا ته‌نیا چاوی له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ڤیراتییه، ته‌نانه‌ت ئاماده‌یه 100 ملیۆن یۆرۆش له پێناو گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه به پاریس سانجێرمان بدات.
ڤیراتی ته‌مه‌ن 23 ساڵان، له هاوینی 2012ـه‌وه له یانه‌ی پێسكاراوه بۆ پاریس سانجێرمان گواستراوه‌ته‌وه.
