كه‌سوكاری سه‌روین ئاماده نین ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرنه‌وه
ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كراوه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌روین خورشید ره‌شید (26 ساڵ)، دوو رۆژ به‌سه‌ر كوژرانیدا تێپه‌ڕی و تا ئێستا كه‌سوكاری ئاماده نه‌بوونه له پزیشكی دادی كۆیه ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرنه‌وه.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، (32) كاتژمێره ته‌رمی سه‌روین له پزیشكی دادوه‌رییه و هیچ كه‌سێك خۆی لێ به خاوه‌ن نه‌كردووه.
رۆژی چوارشه‌ممه (9ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، كاتژمێر (9:00)ی سه‌ر له به‌یانی له شه‌قامی "ئازادی" شارۆچكه‌ی كۆیه، سه‌روین درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و كوژرا.
چه‌ند شاهێدحاڵێكی رووداوه‌كه بۆ "كوردستان24" باسیان له‌وه‌كرد، كاتێك سه‌روین له تاكسییه‌ك دابه‌زیوه، ده‌ستبه‌جێ له ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌وه كه‌سێك به چه‌كی كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی لێ‌كرد و خه‌ڵتانی خوێنی كرد.
هاوكار عه‌لی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ته‌ندرووستی كۆیه، دوێنێ بۆ "كوردستان24" ئاشكرایكرد، ته‌رمه‌كه زیاتر له (10) فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیس بۆ "كوردستان24" پشتڕاستی كرده‌وه، سه‌روین خه‌ڵكی هه‌ولێره و تا ئێستا هیچ كه‌سێك خۆی لێ به خاوه‌ن نه‌كردووه و ته‌رمه‌كه‌ی هه‌ر له پزیشكی دادوه‌رییه.
به گوێره‌ی رێككاره ئیدارییه‌كان، ته‌رمه‌كه له پزیشكی دادی كۆیه‌وه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت تا راده‌ستكردنی به كه‌سوكاری یاخود به‌خاكسپاردنی.
له‌و باره‌یه‌وه، عەمید عه‌لی عه‌بدوڵڵا، بەڕێوبەری پۆلیسی کۆیە بە "کوردستان24"ی راگه‌یاند، تەرمی سەروین لە پزیشکی دادی کۆیەوە رەوانەی پزیشکی دادی ھەولێر کراوە .
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەرچی ھەواڵی کوشتن و وێنەکانی لە میدیاکان بڵاو کرایەوە، بەڵام تا ئەم ئێوارەیە ھەواڵمان ھەیە، کە تا ئێستا کەسوکاری بەدوای تەرمەکەیدا نەھاتوون.

لەبارەی دەستگیرکردنی بکوژی سه‌روینه‌وه، بەڕێوبەری پۆلیسی کۆیە گوتی: دۆسیه‌ی رووداوەکە تا ئێستا لە پۆلیس و دادگای کۆیەیە و بکوژ دەستگیر نەکراوە و رایکردووە.
سه‌روین ته‌نیا ئافره‌ت نییه له هه‌رێمی كوردستان به هۆی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه كوژرا بێت و ساڵانه به چه‌كی جۆراوجۆر چه‌ندین ژن ده‌بنه قوربانی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له بكوژه‌كانیش له ده‌ستی یاسا راده‌كه‌ن و به‌شێكیشیان په‌نا بۆ سوڵحی عه‌شائیری ده‌به‌ن.