ئۆمتیتی بارسیلۆنای هه‌ڵبژارد
له ئێستادا زۆرێك له یانه‌كانی چاویان له گواستنه‌وه‌ی ئۆمتیتی به‌رگریكاری لیۆنی فره‌نسا بڕیوه، به‌پێی هه‌واڵی ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا بێت ئه‌م یاریزانه به یاریكردن له یانه‌ی بارسێلۆنا رازیبووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی Le Dauphineـی فره‌نسا، ساموێل ئۆمتیتی به‌رگریكاری كامیرۆنی یانه‌ی لیۆن بریاریداوه بۆ وه‌رزی داهاتوو یاریی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانیا بكات.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئۆمتیتی له كاتێكدایه كه یانه‌كانی ریال مه‌درید، مانچێسته‌ر سیتی، پاریس سانجێرمان هاوشان له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه له‌سه‌ر هێڵن.
ئۆمتیتی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له كامیرۆن له دایكبووه، به‌ڵام ره‌گه‌زنامه‌ی فره‌نسای وه‌رگرتووه و یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كانی فره‌نسا ده‌كات، له هاوینی 2010ـه‌وه له یانه‌ی لیۆن یاریی ده‌كات.