"چه‌ند كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی مافی په‌نابه‌رێتییه‌وه فێڵیان له خه‌ڵك كردووه"
"تكایه ئاگادار بن"

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی مافی په‌نابه‌رێتییه‌وه فێڵیان له خه‌ڵك كردووه.
كه‌ریم نوری، بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر به‌ناوی كۆچكردن بۆ بێلارووس فێڵیان لێكرا، له ئێستادا متمانه به‌و كۆمپانیایانه ناكرێت.
كه‌ریم نوری راشیگه‌یاند، له ئێستادا عێراق گه‌شته‌كانی چوونی بۆ بێلارووس راگرتووه، داواكارین هاووڵاتیان نه‌بنه قوربانی ده‌ستی ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ساخته، كه به‌ناوی كۆچ و مافی په‌نابه‌رێتی فێڵ له خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ روونیكرده‌وه، داوامانكردووه عێراقییه‌كان به زۆر ره‌وانه نه‌كرێنه‌وه، ته‌نیا له بێلارووسه‌وه گه‌شتی گه‌ڕانه‌وه هه‌یه، چونكه ژماره‌یه‌ك عێراقی له‌سه‌ر سنووره‌كانی بێلارووس و پۆڵه‌ندا و لیتوانیا له په‌ڕینه‌وه بێ‌ئومێد بوونه.
كه‌ریم نوری گوتی: بەهۆی ئەو لێشاوەی پەنابەرانی عێراقی بۆسەر سنوورەکانی بێلارووس و لیتوانیا، یەکێتی ئەوروپا فشار دەخاتە سەر عێراق لەرێگەی سەپاندنی سزا، ئه‌گه‌ر پرسی پەنابەران چارەسەر نه‌كات.