لیوا كورده‌كه‌ی سوپای عێراق گوندێكی دیكه‌ی كۆنتڕۆڵكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لیوای 91ی سوپای عێراق، كه لیوایه‌كی كوردن، هێرشێكیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش ده‌ستپێكرد و به گوێره‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌و لیوایه، زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به داعش كه‌وتووه.
رائید ئه‌مین شێخانی، یاریده‌ده‌ری فه‌وجی یه‌كی لیوای 91ی سوپای عێراق، به كوردستان24ی راگه‌یاند، كاتژمێری 4ی ئێواره، به هاوكاری لیوای 37ی تانك و زریپۆش و پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له گونده‌كانی "حاجی عه‌لی" و "خرابه شه‌مام" و هه‌ردوو گونده‌كه‌یان ئازادكرده‌وه، كه ده‌كه‌ونه میحوه‌ری باكووری رۆژئاوای مه‌خموور.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای عێراق راشیگه‌یاند، هێرشه‌كه‌یان له كاتژمێر 6:30 خووله‌ك كۆتایی پێكهاتووه و توانیویانه ته‌واوی سنووری ئه‌و دوو گونده، له چه‌كدارانی داعش پاك بكه‌نه‌وه.
هاوكات راشیگه‌یاند، هیچ زه‌ره‌ر و زیانێكی گیانی له‌و هێرشه‌دا نه‌بووه و چه‌كدارانی داعش‌یش وره‌یان دابه‌زیوه و توانای به‌رگرییان نه‌ماوه.