بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕ دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

تۆمەتبارەکان
تۆمەتبارەکان

K24 - هەولێر:

دوو تۆمەتبار کە ژمارەیەک ماتۆڕسکیل و ماتۆڕی باریان دزیبوو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوای سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور، دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ژمارەیەک ھاووڵاتی لە بنکەی پۆلیسی وارماوا سکاڵایان تۆمار کرد کە ماتۆڕسکیل و ماتۆڕی باریان لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن بنکەی پۆلیسی وارماواوە دەستگیربکرێن.

لە راگەیەنداوەکەدا هاتووە، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان و پشکنینی شوێنی نیشتەجێبوونیان، دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک ماتۆڕسکیل و ماتۆڕی باردا.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، ھەردوو تۆمەتبارەکە دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و ئێستا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک ماتۆڕسکیل و ماتۆڕی باردا
دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک ماتۆڕسکیل و ماتۆڕی باردا