هيلارى كلينتۆن داكۆكى له مافى موسڵمانانى ئه‌مريكا ده‌كات
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئێم ئێس ئێن بى سى ئه‌مريكايى، هيلارى گوتى: پشتيوانى ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ن كه ده‌خرێنه گه‌ڕ له پێناو پاراستنى ئاسايشى وڵات و رێگرتن له هێرشه كه‌سييه‌كان.
K24 – هه‌ولێر:
پاڵێوراوى ديموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا هيلارى كلينتۆن رايگه‌ياند، پێويسته ئه‌مريكا پارێزگارى له خۆى بكات و رێگايه‌ك بۆ پاراستنى ئاسايشى وڵات بدۆزێته‌وه به بێ ئه‌وه‌ى كار بۆ به شه‌يتانكردنى موسڵمانانى ئه‌مريكا بكات.
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئێم ئێس ئێن بى سى ئه‌مريكايى، هيلارى گوتى: پشتيوانى ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ن كه ده‌خرێنه گه‌ڕ له پێناو پاراستنى ئاسايشى وڵات و رێگرتن له هێرشه كه‌سييه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتى: پێويسته چاودێرى سه‌ر ئينته‌رنێت زياتر و توندتر بكرێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێويسته مافى هاووڵاتيانى موسڵمانى ئه‌مريكايى له‌به‌ر چاو بگيرێت و مافه‌كانيان پێشێل نه‌كرێن.
ئه‌م قسانه‌ى هيلارى دواى ئه‌وه هاتن، كه له شارى ئورلاندۆى سه‌ر به ويلايه‌تى فلۆريداى ئه‌مريكا، كه‌سێك به تاوى عومه‌ر سديق مه‌تين، له يانه‌يه‌كى رابواردندا ده‌ستڕێژى له ئاماده‌بووانى يانه‌كه كرد و 50 كه‌سى كوشت و 53 كه‌سى ديكه‌ى بريندار كرد.