سێڵفییەك بڵاودەکاتەوە و دواتر کارەسات دەنێتەوە

کۆتا سێڵفی دوو منداڵ لەگەڵ باوکیاندا

باوکەکە و منداڵەکانی
باوکەکە و منداڵەکانی

K24 - هەولێر:

باوکێك وێنەیەکی سێڵفی لەگەڵ کچە 12 ساڵییەکەی و کوڕە 9 ساڵانەکەی دەگرێت و بڵاویدەکاتەوە، دواتر هەردووکیان دەکوژێت و پاشان کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "NBC"، پیاوێكی ئەمەریکی لە شارۆچکەی "مایامی لەیکس" ویلایەتی فلۆریدا، دوای بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی سێڵفی خۆی و دوو منداڵەکەی، هەردوو منداڵەکەی دەکوژێت و پاشان کۆتایی بە ژیانی خۆشی دەهێنێت.

ئەلڤارۆ زامباتا، گوتەبێژی پۆلیس باسی لەوە کرد، کە شایەتحاڵەکان گوێیان لە هاواری دایکی منداڵەکان بووە کاتێک لە دەرەوەی ماڵەکە لە نزیک کەناری ئاوەکە سێ تەرمەکەی دۆزیوەتەوە.

گوتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەشدا، ژن و مێردەکە پێشتر لە یەکدی جیابوونەتەوە و چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی رووداوەکە رووبدات ژنەکە ویستوویەتی پەیوەندی بە هاوسەری پێشوویەوە بکات، بەڵام وەڵامی نەبووە و دواتر چووە بەدوای منداڵەکانیدا و تەرمەکانی دۆزیوەتەوە.