سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە باوکی دانەر دەکات

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە نەبەز ساڵح (باوی دانەر) دەکات

مەسرور بارزانی لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا قسە لەگەڵ باوکی دانەر دەکات
مەسرور بارزانی لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا قسە لەگەڵ باوکی دانەر دەکات

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ شەممە 12ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە نەبەز ساڵح-ی باوکی دانەر کرد.

سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن سەبر و ئارامیی بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

باوکی دانەر، بەناوی خۆی و بنەماڵەکەی، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد کە بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە و بەرپرسانی حکومەتی راسپاردووە بۆ دۆزینەوەی تەرمی دانەر.