له‌سه‌ر شەڕە تەقەکەی سلێمانی 9 کەس دەستگیر کران
دەستبەسەر ژمارەیەک چەک و چەقۆ دا گیرا
K24 – سلێمانی
هێزەکانی پۆلیس لەسەر شەڕە تەقەکەی شەوی رابردووی سلێمانی 9 کەسیان دەستگیر کرد و دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەک و چەقۆ دا گرت.
بەگوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی "شه‌وى رابردوو له گه‌ڕه‌كى كانى سپیكه له شارى سلێمانى گرژى و ئاڵۆزى له‌نێوان خاوه‌ن ماركێتێك و چه‌ند كه‌سێکدا دروستبوو، به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س به‌چه‌قۆ بریندار بوون ".
ئاماژە بەوەشکراوە، 9 کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیر کراون و ده‌ستگیراوە به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێک و، دوو چه‌ك له جۆرى كڵاشینكۆف، ده‌مانچه و چه‌ند چه‌قۆیه‌كدا.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبارەکان راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.