بەڕێوبەرایەتییەکی گشتی هەلی دامەزراندنی راگەیاند

هەلی دامەزراندن لە کەرتی تەندروستی

هەلی دامەزراندن لە سلێمانی
هەلی دامەزراندن لە سلێمانی

K24 - هەولێر:

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، نەخۆشخانەی دڵی منداڵان لە شاری سلێمانی پێویستی بە چەند کارمەندێکی پزیشکی هەیە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، بە پێی نوسراو و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان داوای دامەزراندنی کارمەندانی پزیشکی کراوە بۆ چەند بەشێک لە نەخۆشخانەی دڵی منداڵان، لە نوسراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەم بەش و مەرجانە کراوە:  

٭ پەرستاری چاودێری ورد (بڕوانامەی زانکۆ)

٭ پەرستاری نەشتەرگەری (بڕوانامە زانکۆ)

 ٭ یاریدەدەری بێهۆشکار (بڕوانامە زانکۆ)

 ٭ یاریدەدەری بێهۆشکار (بڕوانامە پەیمانگا)

 ٭ پەرستاری پێرفیوژن

٭ پەرستاری وێنەگری تیشک

 ٭ پەرستاری قاوش (بڕوانامە پەیمانگا)

 ٭ ئینفێکشن کۆنترۆڵ

 ٭ یاریدەدەری دەرمانساز

٭ پەرستاری تاقیگە

٭ پەرستاری هیمۆداینامیک

 ٭ پەرستاری چارەسەرکاری  سروشتی

 ٭ توێژەری کۆمەڵایەتی

٭ توێژەری دەروونی

  ئەزموون و شیاوی:  

1-  بڕوانامەی زانکۆ لە پەرستاری لە زانکۆیەکی دانپێدانراو یان پەیمانگایەکی دانپێدانراو.

2-  یەك بۆ دوو ساڵ ئەزموونی کارکردنی هەبێت لە کەرتی تەندروستی و پێشکەشکردنی ( بەڵگە ) کاتێک داوای لێ دەکرێت.

 3-  پابەندبوون بە سیاسەتی پاراستنی منداڵ تایبەت بە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان. پێویستە پێشکەشکار زانیاری گشتی لەسەر پاراستن و پەروەردەکردنی منداڵ و مافە جیهانییەکانی منداڵان هەبێت.

 4- شارەزایی و لێهاتووبێت لە ڕێکارو هەنگاوە سەرەتاییەکانی فریاکەوتن و توانای هەبێت بۆ دەستبەجێ کاردانەوەی دۆخی پزیشکی.

5- پێویستە بەشێوەی تایبەت مامەڵە لەگەڵ خێزانی منداڵ بکات

 6-  شارەزابێت لە شێوازی گەیاندنی زانیاری لە کاتی دەرکردنی نەخۆش لە نەخۆشخانە

 7- لە توانایدابێت ئامێرە تەکنەلۆجییەکانی ناو نەخۆشخانە بەکاربهێنێت.

جگە لەو ئەرک و بەرپرسیارێتییەی داواکراوە ، دەکرێت لەدەرەوەی ئەو داواکاریانە ئەرکی زیاتری لێ داوابکرێت.

 پێویستە ئەم زانیاریانە لە سیڤییەکەدا خرابنەڕوو:

1. شوێنی نیشتەجێبوون.

 2. جۆری بڕوانامە

3. تەمەن

4. کاری پێشوو ( شوێن - مەودای کاتی کارکردن - جۆری کار )

5. کاری خۆبەخشی

* دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن 24ـی شوباتی 2022 دەبێت.

دامەزراندن لە نەخۆشخانەی دڵی منداڵان
دامەزراندن لە نەخۆشخانەی دڵی منداڵان