ھاوپەیمانان 84 ھێرشی ئاسمانی لە فەللوجە دەكەنە سەر داعش

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی ھێزەكانی ھاوپەیمانان لە شەڕی دژی داعش ئاشكرای كرد، فڕۆکەی هاوپەیمانان، 84 هێرشی بۆسەر چەکدارانی داعش لە فەللوجە ئەنجامداوە.

کریستوڤەر گارڤەر، گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان، رایگەیاند: "فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لەساتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی فەللوجەوە تا ئێستا، 84 هێرشیان بۆسەر چەکدارانی داعش ئەنجامداوە".

بەگوێرەی لێدوانەکەی گارڤەر، مەبەست لەم هێرشانە پاڵپشتی هیزە عێڕاقییەکان بووە، لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵ کردنی فەللوجە.

لەبارەی ئاماری هێرشە ئاسمانییەکان لە ماوەی مانگێکدا، گوتەبێژی هێزی هاپەیمانان گوتی: "لە ماوەی یەك مانگادا 400 ھێرشی ئاسمانی و لە سووریاش  233 هێرشی دیكەی ئاسمانی ئەنجامدراوە".