داعش پۆلیسێكی فه‌ڕه‌نسی و ژنه‌كه‌ی ده‌كوژێ
پۆلیسی فه‌ڕه‌نسی: بكوژه‌كه گوتویه‌تی سه‌ر به داعش
K24 – هه‌ولێر
پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی داعش بڵاویانكرده‌وه ئه‌و پۆلیسه فه‌ڕه‌نسییه و ژنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی داعشه‌وه كوژراوه.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو له نزیك پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا،پۆلیسێكی فه‌ڕه‌نسی و ژنه‌كه‌ی كوژران، داعش ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌وان به‌و كاره هه‌ستاوون.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی فه‌ڕه‌نسی ئاشكرایكرد، بكوژی پۆلیس و ژنه‌كه گوتویه‌تی سه‌ر به ڕێكخراوی داعشه و به‌یعه‌تی به‌وان داوه.
پۆلیسی فه‌ڕه‌نسی به ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووه،كاتێك گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ بكوژی پۆلیسه‌كه‌ی ناوچه‌ی (مانیانفێڵ) كردووه،خۆی گوتویه‌تی سه‌ر به ڕێكخراوی داعشه و له‌كاتی هێرشكردنه سه‌ر پۆلیسه‌كه‌ش گوێیان لێبووه به ده‌نگی به‌رز (الله اكبر) ی كردووه.
پۆلیس ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه سه‌ره‌تا هه‌وڵیانداوه له‌گه‌ڵ بكوژه‌كه ڕێكبكه‌وون،به‌ڵام سودی نه‌بووه و ناچار هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و ماڵه‌ی بكوژه‌كه‌ی تێدابووه و كوشتوویانه.
له‌كاتی چونه ماڵه‌كه‌وه پۆلیس ته‌رمی ژنێكی له‌وی دۆزیوه‌ته‌وه كه گومان ده‌كرێت هاوسه‌ری پۆلیسه كوژراوه‌كه بێت و منداڵێكیش ڕزگار كراوه و سه‌لامه‌ته.
ئه‌و ڕووداوه كاتژمێر 10:00 ی شه‌وی ڕابردوو له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی پۆلیسه‌كه بۆ ماڵه‌كه‌ی ڕوویداوه و سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نساش له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند ڕۆژی سێ شه‌ممه كۆبونه‌وه‌یه‌ك سازده‌كرێت و هه‌رچی پێویست بێت بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری پێویست ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
ئه‌م ڕووداوه دوو ڕۆژ دوای په‌لاماره خوێناوییه‌كه‌ی سه‌ر یانه شه‌وانه‌كه‌ی شاری ئۆرلاندۆی ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ئه‌مریكا دیت،كه كه سێك به‌ناوی "عومه‌ر سدیق مه‌تین" هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و یانه‌یه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازان و له ئه‌نجامدا 50 كه‌سی كوشت و 53 كه‌سی دیكه‌ی بریندار كرد.
مانگی ڕابردوو ئه‌بو محه‌مه‌د عه‌دنانی وته‌بێژی داعش له تۆمارێكی ده‌نگیدا داوای له چه‌كدار و لایه‌نگرانی داعش كردبوو كه له ڕه‌مه‌زاندا په‌لاماره‌كانیان له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا چڕ بكه‌نه‌وه و به قسه‌ی ئه‌و هێرش بكه‌نه سه‌ر كافره‌كان.
رووداوی كوشتنی ئه‌و پۆلیسه و ژنه‌كه‌ی له‌كاتێدایه ئێستا پاڵه‌وانییه‌تی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا(EURO2016) له فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ژماره‌یه‌كی زۆر هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌كان و گه‌شتیاران بۆ بینینی یارییه‌كان ڕوویان له‌و وڵاته كردووه.