چارەنووسی سەدان هاوڵاتی سوننە لە فەللوجە نادیارە

حەشدی شەعبی سەر چەند ھاوڵاتیەكەی بڕیووە

K24 - ھەولێر

ژمارەیەك لە سەركردە و كەسیایەتی سوننە لە عێراق رایانگەیاند، كە سەدان ھاوڵاتی سوننە مەزھەب لە فەللوجە چارەنووسیان نادیارە، ھەروەك حەشدی شەعبی بە بێسەروشوێن بوونی ھاوڵاتیانی سوننە تۆمەتبار دەكەن.

هەریەک لە ساڵح موتڵەگ‌ و ئوسامە نوجێفی ‌و عەبدول كەریم عەبتان، كامل نەواف غەریری کە ژمارەیەك بەرپرس و کەسایەتی سوننەن، لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند: "هێزەكانی حەشدی شەعبی‌ لە فەللوجە تاوان لەدژی هاوڵاتیانی ئەو شارە ئەنجام دەدەن ‌و تاڵانكردن و سوتاندنی ماڵی هاوڵاتیان دەستپێكردووەو 17 كەسیان سەربڕیوە و 73 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن".

ئەو کەسایەتیانەی سوننە لە بەیاننامەکەیاندا ئەوە دەخەنەڕوو: "حەشدی شەعبی قەسابخانەی لە هەردوو ناوچەی محامدیە و سەقڵاویە ئەنجامداوە و بەسەدان كەسیان كوشتووەو زیاتر لە 600 كەسیش بێسەرو شوێنن".