سەرۆک بارزانی: بڕیاری دادگای فیدراڵی تەواو سیاسییە پێچەوانەی دەستوورە
"هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكییەوە بەرگری لە مافە دەستوورییەكانی خۆی دەكات"

K24- ههولێر:
لهبارهی بڕیاری ئهمڕۆی دادگای فیدراڵی عێراق تایبهت به یاسای نهوت و گازی ههرێمی كوردستان، سهرۆك بارزانی پهیامێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، هیواخوازین هەردوو حكوومەتی عێراقی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بتوانن لەسەر گرفتەكان و بابەتی نەوت و گاز بگەنە رێككەوتن.
دهقی پهیامهكه:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە و، ئامانج لێی دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانە و دژی سیستەمی فیدڕاڵیی عێراقە.
ئێمە هیواخوازین هەردوو حكوومەتی عێراقی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بتوانن لەسەر گرفتەكان و بابەتی نەوت و گاز بگەنە ڕێككەوتن. لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكەین كە هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكییەوە بەرگری لە مافە دەستوورییەكانی خۆی دەكات.
مسعود بارزانی
15ی شوباتی 2022