بلاته‌ر نهێنییه گه‌وره‌كه‌ی ته‌قانده‌وه
به چاوی خۆی بنیویه‌تی كه تۆپه‌كانی تیروپشك له سه‌لاجه سارد كراوه
سه‌رۆكی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ناسراو به (فیفا) له نوێترین دیمانه‌یدا په‌رده له‌سه‌ر زۆرێك له نهێنییه‌كان لا ده‌دات و ده‌ڵێت: به چاوی خۆم بینیوه‌مه، تۆپه‌كانی تیروپشك له نێو سه‌لاجه سارد كراون، سه‌ره‌ڕای سزادانیشی ده‌شڵێت: من هێشتا سه‌رۆكی فیفام.
سێپ بلاته‌ر، سه‌رۆكی پێشووی فیفا، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی La Nacionـی ئارجێنتینا كه له چاپی دوێنێ دووشه‌ممه بڵاو كرایه‌وه، وڵامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا ده‌داته‌وه و ره‌تی ده‌كاته‌وه تیروپشكه‌كانی فیفا هیچ گه‌نده‌ڵی و لایه‌نگرییه‌كی تێدا بوو بێت، ده‌شڵێت له ماوه‌ی 18 ساڵی سه‌رۆكایه‌تیم تا ئێستا ده‌ستم به تۆپی تیروپشكه‌كان نه‌كه‌وتووه، به‌ڵام له تیروپشكه‌كانی چامپینۆز لیگی ئه‌ورووپا یاریكردن به ئه‌نجامی تیروپشكه‌كان روویداوه و له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌یه‌كی ئیتاڵیا تۆپه‌كان سارد كراون، ده‌شڵێت: به چاوی خۆم ئه‌م حاڵه‌ته‌م له تیروپشكی چامپیۆنز لیگ بینیوه.
بلاته‌ر ره‌تی ده‌كاته‌وه ناوی ئه‌و یانه‌یه ئاشكرا بكات، ده‌شڵێت: پێموایه له زۆربه‌ی تیروپشكی چامپیۆنز لیگ و خوله ئه‌وروویاییه‌كان یاریكردن به ئه‌نجامه‌كان كراوه، ده‌شڵێت: ئه‌م بابه‌ته رووی داوه نامه‌وێت زۆر قسه‌ی له‌باره‌وه بكه‌م.
بلاته‌ر له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: له رووی یاساییه‌وه من هێشتا سه‌رۆكی فیفام، چونكه لێژنه‌ی گشتی هێشتا وته‌ی له من وه‌نه‌گرتووه، چونكه له ده‌قێكی یاسایی فیفادا هاتووه، ئه‌گه‌ر بته‌وێت سه‌رۆكێكی دیكه بۆ فیفا هه‌ڵبژێردرێت، ده‌بێت پێشتر متمانه‌ت له سه‌رۆكه‌كه‌ی پێشووتر وه‌ربگریته‌وه، به‌مه‌ش هێشتا كه‌س ئه‌م متمانه‌ی له من وه‌رنه‌گرتۆته‌وه، بۆیه من هێشتا سه‌رۆكی فیفام.
بلاته‌ر بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1975 به پیشه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیكی پێوه‌ندی به فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی كرد، له ساڵی 1981 بووه سكرتێری گشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی فیفا، له ساڵی 1998 به سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی هه‌ڵبژێردرا و ساڵی رابردوویش جیان ئینفانتینۆی هاونیشتیمانی له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی بلاته‌ر دانیشت و به سه‌رۆكی نوێی فیفا هه‌ڵبژێردرا.
له ماوه‌كانی رابردوویش ئه‌و سه‌رۆكه سویسراییه ته‌مه‌ن 69 ساڵه به چه‌ندان گه‌نده‌ڵی دیكه تێوه‌گلا بوو، له‌وانه وه‌رگرتنی به‌رتیل له سه‌رۆكی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا محه‌مه‌د بن هه‌مام به هۆكاری به‌خشینی مۆندیالی 2022 به وڵاتی قه‌ته‌ر، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وة، بلاته‌ر به به یاریكردن به تیروپشكه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تیی فیفاش تێوه‌گراوه.