راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و غاز
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق وه‌زاره‌تی نه‌وتی راسپاردووه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كار بكات

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق له باره‌ی كاركردن له‌سه‌ر سامانی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی نه‌وتی راسپاردووه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندی باڵا كار بكات.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران كۆبووه‌وه و له باره‌ی پرسی نه‌وت و گاز، وه‌زاره‌تی نه‌وتی راسپارد به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی، كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بكەن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی نه‌وت سه‌رپشك كراوه به پشتبه‌ستن به راوێژكاران و شاره‌زایان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی ته‌كنیكی و خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی بۆ ئه‌و كاره دابین بكه‌ن.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه له كاتێكدایه كه دادگای باڵای فیدراڵی عێراق یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستانی به ناده‌ستووری له قه‌ڵه‌مداوه، له كاتێكدا یاساكه له ساڵی 2007 ده‌رچووه، كه به گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌بووایه له ساڵی 2005 یاسایه‌كی تایبه‌ت له عێراق به‌و پرسه دەربچێت، به‌ڵام حكومه‌تی ئه‌وكاتی عێراق، پرسه‌كه‌ی پشتگوێ خست.
بڕیاره‌كه‌ی دادگا له‌سه‌ر دوو سكاڵا بووه كه له ساڵانی 2012 و 2019 تۆماركراون و ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی ئه‌وكاتی دادگاكه كراوه، به‌ڵام ئه‌و ده‌سته نوێیه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی له ساڵی 2021 دامه‌زراوه و كاری له‌سه‌ر سكاڵاكان كردووه.
زۆربه‌ی چاودێرانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش، بڕیاره‌كه‌ی دادگا به جووڵه‌یه‌كی سیاسی و وه‌سف ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن، له‌م كاته‌دا عێراق له ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تدایه و ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.