پۆلیسی فه‌ره‌نسی: بكوژی پۆلیسه‌كه و ژنه‌كه‌ی پێشتر حوكم درابوو
په‌یوه‌ندی به تۆڕه جیهادییه‌كانه‌وه هه‌بووه
K24 - هه‌ولێر
پۆلیسی فه‌ڕه‌نسی له‌باره‌ی بكوژی پۆلیسه فه‌ڕه‌نسییه‌كه و هاوڕێ كچه‌كه‌ی زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌كات.
پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه شه‌وی ڕابردوو یۆلیسه فه‌ڕه‌نسییه‌كه و هاوڕێ كچه‌كه‌ی له نزیك پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا كوشت،ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌و كه‌سه پێشتر به تاوانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به گروپ و تۆڕه جیهادییه‌كانه‌وه حوكم دراوه.
شه‌وی ڕابردوو له ناوچه‌ی (مانیانفێڵ) ی نزیك پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه هێرشكرایه سه‌ر پۆلیسێكی فه‌ڕه‌نسی و كوشتی،پاشان له‌ماڵێكدا ژنێكی كوشت كه سه‌رچاوه‌كان سه‌ره‌تا وه‌ك ژنی پۆلیسه كوژراوه‌كه ناویان بردووه و پاش ئه‌وه‌ی بكوژه‌كه خۆی نه‌داوه به ده‌سته‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژراوه، به‌ڵام دواتر ئاماژه به‌وه‌دراوه كه ئه‌و ژنه‌ی كوژراوه هاوڕێی پۆلیسه كوژراوه‌كه بووه.
هه‌ر یه‌كه له وه‌زیری ناوخۆ وته‌بێژی حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه لێدوانیان دا و ڕایگه‌یاند، ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر پۆلیسه‌كه و هاوشه‌ره‌كه‌ی ئه‌نجامدرا،كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی بووه.
پێشتر پۆلیس ڕایگه‌یاند بوو ئه‌و بكوژه خۆی گوتویه‌تی لایه‌نگری داعشه و به‌یعه‌تی به‌وان داوه.