هۆشیار سیوه‌یلی: قه‌ته‌ر خاوه‌نی له‌سه‌دا 14ـی یه‌ده‌گی غازی جیهانه و وڵاتان هه‌وڵده‌ده‌ن لێی نزیك ببنه‌وه
"سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ده‌وحه، په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراقه‌وه نییه"

K24 – هەولێر:
رۆژی (15ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەر بانگهێشتی فەرمی ميری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، بە یاوەری شاندێکی حکومه‌ت، گه‌یشته قه‌ته‌ر.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە (16ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له ده‌وحه‌ی پایتەختی قەتەر، له‌گه‌ڵ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر كۆبووەوە.
له‌باره‌ی كاریگه‌ریی و لێكه‌وته‌كانی سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ قه‌ته‌ر، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ده‌وحه، په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی عێراقه‌وه نییه.
هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌و وه‌زاره‌ته قهتهرییانهی كه سه‌رۆكی حكومه‌ت دیداریانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا، بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری، كشتوكاڵ و دارایی هه‌رێمی كوردستانه. ده‌شڵێت: "فراوانكردنی توانای هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌روبوومی ناوخۆیی كشتوكاڵی، له ئه‌وله‌وییه‌تی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و شانده‌كه‌ی بوو".
سیوه‌یلی راشیگه‌یاند، یه‌كێك له‌و بواره گرنگانه‌ی له‌م سه‌ردانه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، پرسی غازی سرووشتییه، قه‌ته‌ر خاوه‌نی له‌سه‌دا 14ـی یه‌ده‌گی غازی جیهانه، زۆربه‌ی وڵاتان هه‌وڵده‌ده‌ن لێی نزیك ببنه‌وه، ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان سوود له كه‌رتی غازی ئه‌و وڵاته ببینێت.
ئه‌و به‌رپرسه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، پرسه‌كانی گه‌شتوگوزار و هاندانی كۆمپانیاكانی قه‌ته‌ری بۆ كاركردن له هه‌رێمی كوردستان و هێنانی گهششتیاری كه‌نداو له‌و سه‌ردانه‌دا گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه.