بە ڤیدیۆ.. رووداوەکەی رەیان لە ئەفغانستان دووبارە بوویەوە

منداڵێكی دیکە 40 کاتژمێرە لە بیرێکدایە

منداڵێک دوو رۆژە لە بیرێکدایە
منداڵێک دوو رۆژە لە بیرێکدایە

K24 - هەولێر:

هاوشێوەی رووداوەکەی رەیان لە مەغریب، منداڵێکی تەمەن 5 ساڵان لە رۆژی سێ شەممەوە (17ـی شوبات/فەبرایەری 2022)کەوتووەتە بیرێكەوە و تا ئێستا دەرنەهێندراوە.

منداڵێك لە شاری قەڵات سەربە پارێزگای زەبول لە ئەفغانستان دوو رۆژ لەمەوبەر کەوتووەتە بیرێکی 25 مەتریەوە و تا ئێستا نەتوانراوە رزگار بکرێت.

سکرتێری جێگری سەرۆک وەزیران، عەبدولغەنی برادار رایگەیاند، تیمێک بۆ رزگارکردنی منداڵەکە لەوێیە لەگەڵ ئامبوڵانسێک و چەند کەلوپەلێکی پێویستدا، منداڵەکە تەندروستی باشە و چەند جارێک داوای ئاو و خواردنی کردووە.

سەرچاوە: la provence

H.H