بەرپرسانی تاڵیبان: حەیدەر گیانی لەدەستـدا

ئەو منداڵەی سێ رۆژە لە بیرێکدا گیری خواردبوو

شاری قەڵات سەربە پارێزگای زەبول لە ئەفغانستان
شاری قەڵات سەربە پارێزگای زەبول لە ئەفغانستان

K24 - هەولێر:

بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، بەرپرسانی تاڵیباند رایانگەیاند، ئەو منداڵەی رۆژی (17ـی شوبات/فەبرایەری 2022) لە ئەفغانستان کەوتە بیرێکەوە گیانی لەدەستدا.

سکرتێری جێگری سەرۆک وەزیران، عەبدولغەنی برادار دوێنێ رایگەیاند، تیمێک بۆ رزگارکردنی منداڵەکە لەوێیە لەگەڵ ئامبوڵانسێک و چەند کەلوپەلێکی پێویستدا، منداڵەکە تەندروستی باشە و چەند جارێک داوای ئاو و خواردنی کردووە.

حەیدەری 5 ساڵان لە شاری قەڵات سەربە پارێزگای زەبول لە ئەفغانستان سێ رۆژ لەمەوبەر کەوتووەتە بیرێکی 25 مەتریەوە و ئەمڕۆ لەلایەن بەرپرسانی تاڵیبانەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی راگەیەندرا.

H.H