دیسان بابه‌تی دووركه‌وتنه‌وه‌ی مێسی هاته‌وه پێش
ره‌نگه ئه‌مشه‌و هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ به‌بێ مێسی ببینن
ئه‌مشه‌و هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا دوایین یاریی خۆی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان له به‌رانبه‌ر بۆلیڤیا ده‌كات، به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانیش بێت، ره‌نگه بۆ ئه‌م یارییه مێسی به‌شداریی نه‌كات.
رۆژنامه‌ی Oleـی ئارجێنتینا زانیاریی ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه تاتا مارتینۆ، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ، مێسی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دوورخستۆته‌وه.
تاتا مارتینۆ، له پریس كۆنفراسێكدا پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان، ئه‌گه‌رچی جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ده‌یانه‌وێت به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌ركه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م قۆناخه رووبه‌ڕووی ڤێنزویلا ببنه‌وه، به‌ڵام تاتا ئه‌وه‌شی نه‌شاردۆته‌وه كه بۆ ئه‌م یارییه ده‌یه‌وێت سوود له تواناكانی به‌شێك له‌و یاریزانانه وه‌ربگرێت كه له یارییه‌كانی پێشوو به‌شدارییان نه‌كردووه.
راهێنه‌ری تانگۆ له باره‌ی مێسیه‌وه هیچ زانیارییه‌كی نه‌دركاندووه و رایگه‌یاندووه، ئه‌و جارێ ته‌نیا ده‌یه‌وێت شوێنی دی ماریا و ئه‌و یاریزانانه‌ی كارتی زه‌ردیان هه‌یه پڕ بكاته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا، له جامی كۆپا ئامێریكای 2016 ئه‌مشه‌و له كات 22:00 رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی بۆلیڤیا ده‌بێته‌وه.