رێژه‌ی هه‌ژاری له باشووری عێراق گه‌یشتووه‌ته سه‌دا 52
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق: رێژەی تێکڕای هەژاری لەنێوان 22% بۆ 25%ـه
K24 - هه‌ولێر:
لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرای دەکات، رێژەی تێکڕای هەژاری لەنێوان 22% بۆ 25%ـه، روونیشیدەکاتەوە، رێژەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق هاتووه: رێژەی تێکڕای هەژاری لەنێوان 22% بۆ 25%ـه، به‌ڵام رێژه‌كه به پێی ناوچه‌كان جیاوازه، لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژیر دەسەڵاتی داعش 41%ـە، رێژەکە لە پارێزگاکانی باشووری عێراق 32%ـە، لە پارێزگای موسەننا 52%ـه، ئاماژە بەوەش دەدات کە رێژەی هەژاری لە پارێزگای دیوانییە 49%ـه.
هەروەها ئاشکراشی دەکات هۆکاری بەرزی رێژەی هەژاری لەو پارێزگایانە ئەوەیە، کە کەرتی گشتی هیچ پڕۆژەیەکی گەشەپێدان بە داهاتەکانی ئەو ناوچانە ئەنجام نادات، دواخستنی بودجەی یەک لە دوای ساڵەکانیش هۆکارێکە بۆ پەکخستنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان.