پیاوێک ئینتەرنێتی دوو شار دەبڕێت

ویستوویەتی منداڵەکانی لە نیوەی شەودا ئینتەرنێت بەکارنەهێنن

تۆڕی ئینتەرنێت
تۆڕی ئینتەرنێت

K24 - هەولێر:

باوکێکی فەرەنسی ویستوویەتی ئینتەرنێتی ماڵەکەی سنوردار بکات، بەڵام ئێستا رووبەڕووی سزای 6 مانگ زیندانی کردن دەبێتەوە، بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەی سێ کاتژمێر ئینتەرنێتی لە شاری میسانج لە باشووری رۆژئاوای فەرەنسا بڕیووە.

دانیشتوانی میسانج  و شارۆچکەیەکی دراوسێی لە باشووری رۆژئاوای فەرەنسا لە دەورەبەری کاتژمێر 12ـی شەو تا کاتژمێر 3ـیبەیانی بێ بەش بوون لە خزمەتگوازریەکانی ئینتەرنێت، ئەمەش بەهۆی بەکارهێنانی ئامێرێکی سانسۆرکردنی "وای-فای" بووە لەلایەن پیاوەکەوە کە ویستوویەتی منداڵەکانی لە نیوەی شەودا ئینتەرنێت بەکارنەهێنن.

لەسەر ئەو کارەی کە کردوویەتی ئەو پیاوە رووبەڕووی سزای دارایی 30 هەزار یۆرۆ و سزای 6 مانگ زیندانی کردن دەبێتەوە.

باوکەکە ویستوویەتی "وای-فای" ماڵەکەی خۆی ببڕێت تا سنوورێک بۆ منداڵەکانی دابنێت لە بەکارهێنانی ئینتەرنێت و کۆمپیوتەر و مۆبایلی زیرەک، بەڵام نەیزانیووە کە ئەو ئامێرەی بەکاریهێناوە دەتونێت "وای-فای" ناوچەیەکی فراوان ببڕێت.

سەرچاوە: الجزيرة

H.H