بكوژی پۆلیسه‌كه‌ی پاریس چۆنیه‌تی كوشتنی پۆلیسه‌كه‌ی له‌ ڕێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌

پۆلیسێك و هاوڕێ كچه‌كه‌ی كوشتووه‌

K24 - هه‌ولێر:

بكوژی پۆلیسه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ چۆنیه‌تی كوشتنه‌كه‌ی وێنه‌گرتووه‌ و ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕایگه‌یاند" ئه‌و كه‌سه‌ی پۆلیسه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ و هاوڕێ كچه‌كه‌ی كوشتووه‌،خۆی به‌ناوی (لارۆسی ئه‌بالا) ناساندووه‌ و له‌وكاته‌ی په‌لاماری پۆلیسه‌كه‌ی داوه‌ و كوشتوویه‌تی،ڕاسته‌وخۆ له‌ ڕێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه‌ چۆنیه‌تی كوشتنه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارێك كه‌ خۆی وه‌ك لایه‌نگری داعش ناساندووه‌ له‌ نزیك پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا پۆلیسێكی كوشت و پاشان كچێكی هاوڕێی پۆلیسه‌كه‌ی كوشتووه‌،دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس داوای لێكردبوو خۆی بدات به‌ ده‌سته‌وه‌ و هه‌وڵه‌كانیان بێ سوود بووه‌، چه‌كداره‌كه‌یان كوشت.

حكومه‌تی فه‌ڕه‌نساش ئه‌م هێرشه‌ی به‌ كاریكی تیرۆریستی دانا و له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رپرسانی باڵای فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا سه‌ڕه‌ڕای ڕێوشوێنه‌ تونده‌كانی ئه‌وله‌هی له‌ وڵاتدا به‌ڵام ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ ڕوویداوه‌.