بكوژی پۆلیسهكهی پاریس چۆنیه‌تی كوشتنی پۆلیسهكهی له ڕێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه ڕاسته‌وخۆ بڵاوكردووه‌ته‌وه
پۆلیسێك و هاوڕێ كچه‌كه‌ی كوشتووه
K24 - هه‌ولێر:
بكوژی پۆلیسه فه‌ڕه‌نسییه‌كه چۆنیه‌تی كوشتنه‌كه‌ی وێنه‌گرتووه و ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕایگه‌یاند" ئه‌و كه‌سه‌ی پۆلیسه فه‌ڕه‌نسییه‌كه و هاوڕێ كچه‌كه‌ی كوشتووه،خۆی به‌ناوی (لارۆسی ئهبالا) ناساندووه و له‌وكاته‌ی په‌لاماری پۆلیسهكهی داوه و كوشتوویه‌تی،ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی فهیسبووكهوه چۆنیه‌تی كوشتنه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارێك كه خۆی وه‌ك لایه‌نگری داعش ناساندووه له نزیك پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا پۆلیسێكی كوشت و پاشان كچێكی هاوڕێی پۆلیسهكهی كوشتووه،دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس داوای لێكردبوو خۆی بدات به ده‌سته‌وه و هه‌وڵه‌كانیان بێ سوود بووه، چه‌كداره‌كه‌یان كوشت.
حكومه‌تی فه‌ڕه‌نساش ئه‌م هێرشه‌ی به كاریكی تیرۆریستی دانا و له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسانی باڵای فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا سه‌ڕه‌ڕای ڕێوشوێنه تونده‌كانی ئه‌وله‌هی له وڵات‌دا به‌ڵام ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه ڕوویداوه.