روونکردنەوەیەك لەبارەی پسوولەی کرێی کارەبا

چۆنییەتی زانینی وردەکارییەکانی ناو پسوولەی کرێی کارەبا

وردەکارییەکانی ناو پسوولەی کرێی کارەبا
وردەکارییەکانی ناو پسوولەی کرێی کارەبا

K24 - هەولێر:

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا چۆنییەتی زانینی وردەکارییەکانی ناو پسوولەی کرێی کارەبای بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبا ئاماژە بەوە دراوە، لە رێگەی خزمەتگوزاریەکەوە کە ئێستا لە هەولێر و دهۆک بەردەستە و لە ماوەیەکی نزیکدا لە سلێمانی و هەڵەبجەش دەکرێتەوە هاووڵاتییان دەتوانن ئاگاداری بڕی کات و بەکارهێنانی کارەبا و نرخەکەی بن.

تەنیا پێویستە ژمارەی ئەژماری پسوولەکەت لە ماڵپەڕی pswla.com لە شوێنی دیاریکراو بنووسی.

وردەکارییەکانی ناو پسوولەی کرێی کارەبا
وردەکارییەکانی ناو پسوولەی کرێی کارەبا

سیستەمەکە، وێنەیەک لە پسوولەی کرێی کارەباکەت لەگەڵ هەندێ زانیاری دیکە پیشان دەدات و بە هۆیەوە دەتوانی ئاگاداری تەواوی وردەکارییەکانی بەکارهێنانی کارەبا ببی.

وردەکارییەکانی ناو پسوولەی کرێی کارەبا
وردەکارییەکانی ناو پسوولەی کرێی کارەبا