ئۆتۆمبێلێک لە پاسکیل سوارێک دەدات
نیسان سەنیەك لە پاسکیل سوارێکی بە تەمەن دەدات
K24 - هەولێر:
مقدەمی مافپەروەر، علی جەمال قدووری رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە (21ـی شوباتی 2022) لەگەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری نیسان سەنی لە پاسکیل سوارێک دەدات و پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار گیانی لەدەستدا.
ئەو هاوڵاتیەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ئیسماعیل حەمید ئەحمەد)ـەو لەدایکبووی 1951، دانیشتووی گەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلارە.
پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاند، بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.