شه‌ڕێكی گه‌وره‌ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ ده‌ستی پێكردووه‌

مانچێسته‌ر سیتی خه‌ریكه‌ له‌ده‌ستخستنی ئه‌م یاریزانه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌

لێرۆی سانی، ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی شالكێی ئه‌ڵمانیا، ئه‌م وه‌رزه‌ ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه‌ و بۆته‌ جێگه‌ی چاوتێبڕینی چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا، نزیكترین یانه‌یش له‌ ده‌ستخستنی ئه‌م یاریزانه‌، مانچێسته‌ر سیتییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی Sunـی بریتانیا، یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد، ریال مه‌درد و بایرن میونشن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی لێرۆی سانی شه‌ڕی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ده‌كه‌ن.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له‌سه‌ر داخوازی پێپ گواردیۆلا بڕی 40 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ ته‌رخان كردووه‌.

لێرۆی سانی ته‌مه‌ن 20 ساڵان، له‌ هاوینی 2011 له‌ یانه‌ی بایر لیڤه‌ركووزنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی شالكێ كرد و، ئه‌م وه‌رزه‌ش به‌ هۆی ئاستبه‌رزییه‌وه‌ بۆ یارییه‌كانی یۆرۆی 2016 بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا كراوه‌.